ئەمڕۆ شەممە، 18ـی ئەیلوولی 2021، نارنجۆکێک لە ناوەندێکی سەربازی لە بەغدا-ی پایتەختی عێراق تەقییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، نارنجۆکێک لە ناوەندێکی سەربازی و مەشقکردن لە بابولموعەزەم کە دەکەوێتە باکووری بەغدا-ی پایتەختی عێراق تەقیووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی نارنجۆکەکە بۆته هۆی گیان لەدەستدانی سەربازێک و برینداربوونی یەکێکی دیکە.
شایەنی باسە، تا ئێستا هیج ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەرنەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.