له پایته‌ختی مالیزیا، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ڕاكێشرا.
تیروپشكه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌هێزی لێكهوتهوه، له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا، هه‌ردوو یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی و نه‌سری سعودی كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی هیلالی سعودی و پێرس پۆلیسی ئێرانی ڕووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش، یانه‌ی جیۆنبوك هیۆندای مۆتۆرزی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئولسان هیۆندای هاونیشتیمانیه‌كه‌ی یاری ده‌كات و یانه‌ی پۆهان ستیلێرزی كۆریای باشوور كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناگۆیا گرامپۆسی ژاپۆنی.
یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شت و قۆناغی پێش كۆتایی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا له سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش له كۆریای باشوور سازده‌كرێت، یاری كۆتایش له بیستوسێی تشرینی دووه‌می داهاتوو له سعودیه ئه‌نجامده‌درێت .
تیروپشکی ڕکابه‌رییه‌کانی قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئاسیا ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.