Erbil 18°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 14:46

سه‌رۆکی هه‌رێم و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشینى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: 
له‌ دوا ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌ریتانیا،  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌لایه‌ن  شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بییه‌وه‌، له‌ شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات، دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى عیراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ  بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به‌ هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیرى و چارەسه‌ركردنى كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌یه‌وه‌ بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.