ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی، بڕیاری خەرجکردنی پارەی دروستکردنی دەرگای سەرەکیی لالشی دەرکرد.
شێخ شامۆ شێخۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان، مەسروور بارزانی، 180 ملیۆن و 970 هەزار دیناری بۆ دەرگای سەرەکیی لالش تەرخان کرد.
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم راشیگهیاند: لە دوای دیزاینکردنی دەرگای سەرەکیی پەرستگای لالش لەلایەن لیژنەی ئەندازیارانی سەرپەڕشتیاری نووژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی لالشەوە، ئەوان عەرزی سەرۆک وەزیرانیان کرد و بڕیاری جێبەجێکردنی پرۆژەکە درا و لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە بە سەرپەڕشتیاریی پارێزگای دهۆک.
پێشتریش بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پرۆژە لە پەرستگای لالش دروست کرابوون، لەوانەش دروستکردنی ڕیگای سەرەکی بۆ نێو پەرستگاکە و دروستکردنی شوێنێک بۆ گوشاندنەوەی زەیتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.