Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:46

فەڕەنسا: ئەمریکا و ئوستڕالیا بە چەقۆ لە پشتەوە لێیانداین

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە بڕیاری ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا، کونسوڵەکانی فەڕەنسای لە وڵاتەکانی ئەمریکا و ئوستوڕالیا بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکى نێوانیان بانگکردەوە.

ژان ئێف لۆدریان ،وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکە لەسەر داوای ئیمانوێڵ ماکڕۆنەوە دراوە، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی کەشتی ژێر دەریایی فەڕەنسی، لە جیاتی کڕینی کەشتی ژێر دەریای سوتەمەنی ناوەکی دروستکراوی ئەمریکا، دەشڵێت، ئەمە ڕەفتارێکی قەبوڵنەکراوە.

دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسی ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئیمانوێل ماکڕۆن نامەیەکی لە سکۆت مۆریسۆن سەرۆکوەزیرانی ئوستڕالیاوە پێگەیشت، تێیدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژێر دەریاییەکانی ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ئەمریکا کرد بۆ لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕووداوەکە و دوای کۆبوونەوەکە لۆدریان ڕەخنە لە ئەمریکا و ئوستڕالیا دەگرێت و دەڵێت، بە چەقۆ لە پشتمانیان دا و خیانەتییان لێکردین، ئەمە لە نێوان هاوپەیماناندا ڕوونادات.

لۆدریان ڕاشیگەیاند، ئەمە یەکەم کاردانەوەی ماکڕۆنە بۆ ئەو پرسە، لەو کاتەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان ئۆقیانووسی هیندی و هێمنی لەگەڵ ئوسترالیا و بەریتانیا ڕاگەیاند، بەم هۆکارەوەش فەرەنسا مامەڵەیەکی نزیکەی 100 ملیار دۆلار لە دەست دەدات.

لەو بارەیەوەش بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ فەڕەنسا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بورێل تێگەیشتنی خۆی لە نائومێدی فەڕەنسا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێكکەوتنی ژێردەریاییەکە دەربڕی و گوتی، ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنە نەبوومە لە نێوان ئەمریکا و ئوستوڕالیا و بەریتانیا کراوە، فەڕەنسا نائومێدە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە و دەبێتە هۆی قەیران لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و فەڕەنسا.

ماوەی چەند ساڵێکە فەڕەنسا کاردەکات بۆ ستراتیژییەکی ئەوروپی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و بەرگرییەکانی له ناوچەکە، کە لە هیندستان و چینەوە تا ژاپۆن و نیوزیلاند درێژ دەبێتەوە.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.