Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:43

وەزارەتى بەرگری عێراق: لەگەڵ پێشمەرگە دەستمان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش لە دژى داعش کردووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق، رایگەیاند، دويَنيَ ھەینی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە بۆ رێگەگرتن لە جموجۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچانەی کە ھێزە ئەمنییەکانی لێ نییە، دەستیپێکرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوکراوەتەوە ، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی لە نێوان ھێزەکانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی کە ھێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە بەڕێوەچووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:"ناوەندەکانی ھەماھەنگیی ھاوبەش، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش بۆ رێگەگرتن لە تیرۆریستان و جموجۆڵەكانیان لەو ناوچانەی کە ھێزی ئەمنیی فیدڕاڵی تێدانییە و دەکەوێتە نێوان ھێزە فیدڕاڵییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە، كردووە".

ھەروەھا راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو چالاکییانە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش دێت و تێدا ھاتووە: "کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەم ناوچانە لە رێگەی ھێزی ھاوبەشی سەر بە حکوومەتی فیدڕاڵی پربکرێتەوە".

ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە نێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەدا ھەیە و لە سنووری سووریا لە پارێزگای نەینەواوە دەست پێدەکات و بە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک تێپەڕدەبێت تا دەگاتە دیالە لەسەر سنووری ئێران، دیاریترین ئاڵنگارییە لە بەردەم ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوى تیرۆریستیى داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.