Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:30

خورماڵ.. به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراکتۆرێکه‌وه‌ دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ ناویان "ئه‌بوبه‌كر"ه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی، دوو كه‌س كه‌ هه‌ردووكیان ناویان "ئه‌بوبه‌كر"ه‌ به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی تراكتۆرێكه‌وه‌ له‌ نزیك گه‌ڕاوی خورماڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەرزان عوسمان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ،له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر هەشتی ئەمشەو لەناحیەی خورماڵی سەربەپارێزگای هەڵەبجە دوو هاوڵاتی بەناوی ئه‌بوبه‌كر فه‌تاح هه‌یاس تەمەن ‌48 ساڵ پیشە کاسب دانیشتووی خورماڵ و ئه‌بوبه‌كر  حەمە عه‌لی عبدلقادر تەمەن ــ52 ساڵ پیشە پاسەوانی سنوور دانیشتووی خورماڵ ، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکی کشتوکاڵی لە نزیک گەڕاوی ناحیەی خورماڵ گیان لەدەست دەدەن.

ڕاشیگه‌یاند: تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا دۆسیەی لیِکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.