پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ خاتوو ليز ترووس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له خاتوو ترووس كرد كه دوێنێ چوارشه‌م وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار بوو و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ترووس خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازيكردنى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه به‌ريتانيا پابه‌نده و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانيان له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هاريكارى و هاوبه‌شيى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا فراوان بكرێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى به‌ريتانياى كرد بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ هاوكارى و يارمه‌تيى مرۆيى كه پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانى كردووه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه به پشتگيرى و هاوكاريى به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست، پێشكه‌ش كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبينيى پرۆسه‌ى سياسى و داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران و هاوڕابوون كه سهقامگيريى عيراق بۆ ناوچه‌كه و جيهانيش گرینگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.