Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:55

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد .

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئوردن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن .

هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵا و ئوردنیشی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.

کونسوڵی گشتیی ئوردن سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ کونسوڵگەری ئوردن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.