له دووه‌مين ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ شانشينى يه‌كگرتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژيانى سياسى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كۆڤيد-19، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
لۆرد ماكفۆل ستايشى پرۆسه‌ى ديموكراسى له هه‌رێمى كوردستان و دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداريى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و ژيانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى حكووميدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنيار و ڕاسپارده ده‌داته حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى لۆردان و حكوومه‌تى به‌ريتانيا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى به‌ريتانياى كرد كه تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به ئێزدييان و پێكهاته‌كانى ديكه له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به جينۆسايد ناساندووه و داواى كرد په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پته‌وكردنى ديموكراسى و دامه‌زاروه‌كانى وڵات‌دا، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.