Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:43

رێگای کەمەربەندی سۆران بەڕووی ھاووڵاتیاندا کرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای چارەسەرکردنی درزی لاتەنیشتی رێگای باپشتیان لە نێوان ھەردوو قەزای سۆران و ڕواندز، رێگاکە بەڕووی ھاووڵاتیاندا کرایەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕوونیدەکاتەوە، لەمانگی تەممووزی ڕابردوو بەشێک لە ڕێگاکە درزی بردبوو ئەوەش مەترسی بۆ ھاووڵاتیان و داڕووخانی رێگاکەی دروستکردبوو، دواتر بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر ڕاسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کاری بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامدرا.

ڕاشیدەگەیەنێت، دوای نزیکەی (50)رۆژی کاری بەردەوام، توانرا بەشێوەی ئەندازەیی سەردەم رێگاکە چاکبکرێت و دوای نەمانی مەترسی، ئێستا بەڕووی ھاووڵاتیان و شۆفێراندا کراوەتەوە.

ئاماژە بەوە دەکات، بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینکراو، لەلایەن ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر و سۆرانەوە جێبەجێ کرا.

1122

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.