Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:43

داعش به‌نیازبووه‌ زیارەتکارانی شیعە لە بەغدا بکاته‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو گەورە تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد کە پیلانیان دانابوو بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدای پایتەخت.

حەشدی شەعبی سەر بە سوپای عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا شکستیان بە پیلانێکی تیرۆریستییان هێناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکاران چلەی ئیمام حسێن لە باشووری بەغدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسی شانەیەکی داعشیان لە ناوچەی باشووری بەغدا و بەرپرسی شانەی رێکخراوەکەیان لە ناوچەی لەتیفییە (35 کم باشووری بەغدا) دەستگیرکردووە.

ناوی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوو گەورە تیرۆریستەکە پیلانیان داناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە هەروەها تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باشووری بەغدا.

جێی ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن روو دەکەنە شاری کەربەلا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.