Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 11:35

ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ نزیک مه‌رزی کێلێ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا لە نزیک گوندی دارەشمانە، ڕێگەی مەرزی کێلێ ـ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی (خ . ئـ) ڕەگەزی مێ، لەدایک بووی 1990، دانیشووی قەڵادزێ، گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و 2 منداڵی خۆشی لەگەڵ دابووە، بەڵام باری تەندروستی منداڵەکان جێگرە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای توێکاری بۆ لەشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.