شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكایه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌شێك له گرووپی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه له شاری واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی زانكۆی ناشناڵ دیڤێنس وه‌ك به‌شێك له گرووپی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شێكه له شاندێكی باڵای هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و پێكهاتوون له سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت، لیوا ڕوكن به‌ختیار سه‌دیق ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، عه‌مید ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی سوپاسالاری پێشمه‌رگه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری واشنتۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و پوخته‌یه‌ك له دواترین پێشهاته‌كانی ته‌ناهی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان خسته‌ڕوو.
به‌یان سامی عه‌بدوڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵییه له ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رگریی عێراق به‌شداریی له به‌رنامه‌ی زانكۆی ناشناڵ دیڤێنس ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م به‌رنامانه ده‌بێته پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
جێی باسه بنكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا (نێسا) ده‌زگایه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاندانی هاوكاریی ئاسایش له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان، به‌مه‌ست لێشی بنیاتنانی ستراتیجی ئاسایش و گه‌شه‌پێدانی شه‌ڕاكه‌ته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.