Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:43

ژیـان له‌پـله‌ى گـه‌رمى پـه‌نجـادا 

کوردستان TV
100%

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك BBC ئه‌نجامى داوه‌، پله‌ى گه‌رمى له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌ به‌ره‌و به‌رزى رۆیشتووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌بوو له‌گۆڕینى كه‌ش و هه‌وا له‌هه‌موو جیهاندا.

ئه‌و ناوچانه‌ى پله‌ى گه‌رمى تیادا گه‌یشتۆته‌ سه‌رووى پله‌ى 50، زیاتر وڵاتانى كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه‌، هاوكات گۆڕینى كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى، له‌م هاوینه‌شدا چه‌ندینجار بینیمان له‌زۆرێك له‌وڵاتان له‌لایه‌ك لافاو هه‌ڵده‌ستێ، كه‌چى له‌هه‌ندێك شوێنیشدا دارستان و زۆر شوێن سووتان ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمییه‌ش ئاسایى نه‌بوو. 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌وانه‌یه‌ تووشى زۆر كێشه‌ى گه‌وره‌مان بكات، له‌وانه‌شه‌ كاریگه‌رى هه‌بێ له‌سه‌ر بژێویى ژیانمان.

هاوكات به‌پێى راپۆرتێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئه‌نجامى گۆڕانى كه‌ش و هه‌وا تا ساڵى 2050، زیاتر له‌ 140 ملیۆن كه‌س له‌نێو وڵاتانى خۆیاندا ئاواره‌ ده‌بن، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماش كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ و تووشى وه‌ڕسبوونى گه‌رما ده‌بێ كه‌متریش ئاره‌قه‌ ده‌كات له‌و كاته‌ى شێداریه‌كه‌ توند بێ، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێ له‌كۆتایدا به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌كانى له‌ش كار ناكات.

لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا هیوایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ده‌رچوون له‌م كێشه‌یه‌، به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌ى BBC، ئه‌مه‌ زیاتر پشت ده‌به‌ستێ به‌و ده‌وڵًه‌تانه‌ى پابه‌ند ده‌بن به‌ رێككه‌وتنى پاریس 2015، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى تیشكه‌ كاربۆنییه‌كان له‌پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ساڵًى 2050.
BBC
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.