Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:16

گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ھەفتەی داھاتوودا، رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق، دەست پێ دەکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە دوا سەردانەکەی بۆ رووسیا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کردبوو کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق دەست پێ بکەنەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەرپرسانی رووسیا رەزامەندییان لەسەر داواکەی فوئاد حوسێن نیشانداوە و رایگەیاندووە کە لە 21ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانیی لە رووسیاوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.