Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:27

تۆمەتبارێک بەناوی یارمەتیدانەوە خۆی لە ژمارەیەک ئافرەت نزیکدەکاتەوە و ئاڵتوونەکانیان دەدزێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە لەماڵەکەی خۆیدا بێھۆشکراوە و دواتر ئاڵتونەکانی دزراوە، پاشان ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ج، خ، ت) لەدایکبووی 1970 دەستگیربکەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتباری ناوبراو بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردۆتەوە کە بە تەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکەی بێھۆشکردوە و ئاڵتونەکانیانی دزیووە، ئێستاش تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٣ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.