Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:26

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق: ئێستا 26 ملیۆن دۆنم زه‌ویمان ئاماده‌یه‌ بۆ کشتوکاڵ 

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق له ‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌ری ده‌خات كه ئێستا‌ 26 ملیۆن دۆنم زه‌وییان شیاوه‌ بۆ چاندنى به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان و پێویست ناكات چیتر به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ بكرێن، هاوكات به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ى هاورده‌كراون بۆ به‌كاربردنى مرۆیى ناشێت.

حه‌مید نایف گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ عێراقدا 26 ملیۆن دۆنم زه‌وى ئاماده‌یه‌ بۆ كشتوكاڵ، ئه‌م ڕووبه‌ره‌ش پێداویستییه‌ ناوه‌خۆییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نا ببه‌ینه‌ به‌ر هاورده‌كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. 
ئاماژه‌شى به‌وه‌شدا كه‌ گرفتی ئێستا له‌به‌رده‌م كشتوكاڵی عێراق چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌به‌ردنى ئاوه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ وه‌به‌رهێنان له ‌ڕووبه‌رێكى زۆرى زه‌ویوزار نه‌كرێ، له ‌كاتێكدا جیهان ئێستا له ‌ڕووى ئاودێرییه‌وه‌ پێشكه‌وتووه‌.

گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ پلانى خۆى هه‌یه‌ و زاڵه‌ به‌سه‌ر هاورده‌كردن و هێنانی كاڵا ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ، كه‌چى به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش له‌ ناوخۆی عێراق داواكارى هه‌یه‌ ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه‌ش ‌ماناى كۆتایهێنان دێت به‌ كه‌رتى كشتوكاڵ.
 
موسوعه‌ النهرین
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.