له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئێران‌دا بریاڕدرا ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵبگیرێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ى 9 ى 2021 ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه له نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران‌دا به‌رێوه‌چوو، رایانگه‌یاند: لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا .
ئیبراهیم ره‌ئیسی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، باسمان له په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردووه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند بریارێكی گرنگ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ركراوه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: لهكۆبوونهوهمان له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوو وڵات تاوتوێكردووه ، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندی مێژوویی و برایه‌تی نێوان هه‌ردوولا كرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومی گه‌یشته ئێران ، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گفتوگۆیان كرد.
ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.