له‌گه‌ڕی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌رو له گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی كۆسۆڤۆی میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی سی و دوودا، یاریزان پابلۆ فۆرنالێس گۆڵێكی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به سوودی ماتادۆر ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسپانیا‌و له دواساته‌كانی یاریدا، فێران تۆرێس گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئیسپانیا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌م بۆ سێزده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كۆسۆڤۆش به چوار خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له پاڵاوتنه‌کان ئیسپانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کۆسۆڤۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.