له پێكدادانه‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دوایی پارێزگای مه‌ئریب باکووری رۆژئاوای یەمەن، 76 چه‌كداری حووسیی و 18 سه‌رباز كوژران.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستگیركراو و به‌دیلگیراوانی ناوچه‌ی سه‌ربازیی شه‌شه‌م سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، یه‌حیا حاسر راگه‌یاند پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی حووسی و هێزه‌كانی حكوومه‌ت له مه‌ئریب روویداوه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییش به رابەرایەتی سعوودیه پشتیوانی‌یان له هێزه‌كانی حكوومه‌ت كردووه.
له ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، 76 چه‌كداری حووسیی كوژراون.
یەحیا حاسر تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و حووسییه‌كانیشدا، 18 سه‌رباز كوژراون.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێنج مانگ زیاتره حووسییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر پارێزگای مه‌ئریبدا، هێرشه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.