Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:24

له‌شه‌قڵاوه‌ ژمارەیەک پڕۆژە ڕاگەیەندران و بەشێکیشیان دەست بە جێبەجێکردنیان کرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عه‌زیز ، سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە، چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ڕاگەیاند کە لەلایەن بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە، بەشێک لەو پڕۆژانەش لە ئێستادا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شاخەوان عەزیز ڕاشیگەیاند، دیارترین پڕۆژەکانیش چارەسەری کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکی ئەنفالکراوانە لە میراوە کە ژمارەیەک خانوو بۆ خانەوادەی ئەنفالکراوان دروستکراوە و بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری ئاوەدان نەکراوەتەوە ،هەروەها قیڕتاوکردنی ڕێگای دەربەند-قەڵاتەسۆر کە ڕێگایەکی سەرەکیە بۆ بە یەک بەستنەوەی زیاتر لە دە گوند، بەیەکگەیاندنی ڕێگای دوو سایدی نوێی قەندیل-کۆڕێیە بەم گوندانە و ڕێگای ئێستای شەقڵاوە-هەریر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.