Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:15

جۆزیپ بوڕێڵ: له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی باسمان له‌ رۆڵی هه‌رێم له‌ پرسی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ کرد

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7 ى 9 ى 2021 ،  جۆزیپ بوڕێڵ،  جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا  گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی كۆبوویه‌وه‌ .
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ،  جۆزیپ بوڕێڵ،  جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورورپا  له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر  باس له‌ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌مدا  له‌گه‌ڵ بارزانی باسمان له‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ پرسی سه‌قامگیری  و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.
هه‌روه‌ها  راشیگه‌یاندووه‌: رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێكشكاندنی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز ده‌نرخێنم، پابه‌ندیش ده‌بین به‌ ئه‌ركه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بوونه‌.
 

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.