Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:30

لەعەلوەی کەلار کاسبکارێک بەچەقۆ کوژرا

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 8 ى 9 ى 2021 ،  دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بەچەقۆ لەبەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .
راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (هاوکار محمد امین ) لەدایکبووی  ساڵی 1996،  دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبار بەناوی( ع - ص - ن ) لەدایکبووی  ساڵی 2003 یه‌ و دانيشتووی کەلاره‌ و  لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 بەندکراوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.