Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:29

پێشمەرگەیەک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو پێشمەرگەیەکی شۆڕشی گوڵان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

فریادی کاکە نوری عەزیزئاغای وەڵزێ، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی شه‌وی رابردوو له‌ئاكامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

شایەنی باسە،  فریاد نوری لە ساڵی 1962 لە "وەڵزێ"ـی باڵەکایەتی لە دایک بووە و ساڵی 1974 لەگەڵ باوکی و خانەوادەکەی ئاوارەی ئێران دەبێت و لە هێزی باڵەک دەبێت بە پێشمەرگە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، فریاد ئاغا بەهۆی چاونەترسی و دلێریەکەیەوە لەلایەن "ئیدریس بارزانی"ـییەوە بە قارەمان و شێرەکەی هێزی باڵەک وەسفی دەکرا، لە زۆربەی شەڕەکانی دژ به ڕژێمی بەعس بەشداری کردووە، شه‌وی رابردووش بەڕووداوێکی هاتوچۆه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.