Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

ئیحسان چەلەبی: هەفتەی داهاتوو کۆمەڵێک پڕۆژە لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە قیڕتاوکردنی بەشێک لە ڕێگەکانی سیدەکان دەکرێت.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ڕێگەی کەمەربەندی سیدەکان بڕی 263 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە لەلایەن بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاي هەولێرەوە، هەروەها ٤٠ ملیۆن دینار دانراوە بۆ ڕێگای سیدەکان دەشتي هێرت بە درێژایی 15 کیلۆمەتر کاری چاککردن بۆ ڕێگاکە دەکرێت.

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە 60 ملیۆن دینار ئامادەکراوە بۆ پاککردنەوە ڕێگەی گوندەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.