Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:26

 کازمی: لە شەونخوونی بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی دوا تیرۆریست لە عێراق لەناو دەبه‌ین

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە ھێزەکانی دژەتیرۆر، چەکدارانی مەفرەزەیەکی تیرۆریستییان لە پارێزگای کەرکووک، کوشتووە کە ھەوڵیاندابوو ھێرش بکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی لە میانی کردنەوەی مۆنۆمێنتێکی تایبەت بە کوژراوانی ھێزەکانی دژەتیرۆر رایگەیاندووە "کردنەوەی مۆنۆمێنتەکە، ئامانج لێی یادکردنەوەی شەھیدانی دەزگای دژەتیرۆرە، وەک رێزێک بۆ قوربانیدانی سەربازانی دژەتیرۆر".

بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەروەھا گوتویەتی "شانازیی بە شەھیدانی دەزگای دژەتیرۆر دەکەین، چونکە ئەگەر قوربانیدانی ئەو دەزگایە نەبووایە، نەدەگەیشتن بەم رەوشەی ئێستا".

راشیگەیاندووە "شەھیدانمان جێگای شانازیین و لەم جێگایەدا و لەبەردەم ناوی ئەو سەربازانەی کە لەم مۆنۆمێنتەدا نووسراوە، بەڵێن دەدەین کە خوێنی ئەوان بەفیرۆ ناچێت و کەسوکار و منداڵانیان لە ئەستۆی ئێمەدا دەبن".

لە راگەیەندراوەکە ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی، ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر، چەکدارانی مەفرەزەیەکی تیرۆریستییان لە پارێزگای کەرکووک، کوشتووە کە ھەوڵیاندابوو ھێرش بکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە و گوتویەتی "لە شەونخوونی بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی دوا تیرۆریست لە عێراق لەناو دەبه‌ین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.