Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:26

چوار حەشارگەی داعش لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک خاپوورکران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، چوار حەشارگەی داعشیان خاپوور کرد.

فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان بە ئامانجی پاکسازیکردنی ناوچەی دۆڵی ئەبو خەناجر سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار حەشارگەی داعش لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە کە ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییان تیایدابوو و ھاتووە "حەشارگەکان خاپوورکراون و تەقەمنییەکانیش لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵیی دوای ھەڵگرتنەوەیان لەناوبراون".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، 12 پۆلیس کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.