Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:34

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


له‌ ناحیه‌ی رزگاری له‌رووداوێكی هاتووچۆدا ، شۆفێرێك منداڵێك ده‌كوژێت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( ڕەواز عوسمان حەمید) دەشێلێ و هەڵدێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ،بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ى 9 ى 2021 ،  گیانی لەدەستدا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کردوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.