Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:34

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق : هەڵبژاردنی ئەمجارە چارەنووس ساز دەبێت

کوردستان TV
100%

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێڕاق چارەنووس ساز دەبێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت.

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق دەڵێت: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق نین، هەڵبژاردنی عێڕاق چارەنووس ساز دەبێت و دەکرێت داهاتووێکی باش بۆ خەڵکی عێڕاق بنیات بنێت.

پلاسخارت ڕاشیدەگەیەنێت، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چاودێری هەڵبژاردنی عێڕاق دەکرێت، هەڵبژاردنەکان بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی دەبێت و ڕێگە بە هیچ ساختەکاریێک نادرێت.

پلاخسارت وتیشی: ژمارەیەکی زۆر لە چاودێران هاتوونەتە عێڕاق، کە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکەن، ژمارەیان لە 100 کەس زیاترە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە لە پاکو بێگەردی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق لە ژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی عێڕاق دووپاتکردەوە.

 

 

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.