Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:26

ئاگادارییەک بۆ خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە تا ئێستا تۆمار نەکراون

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئەو کۆمپانیا و خاوەنی ئەوماتۆرسکیلانە ئاگادار دەکاتەوە کە تا  ئێستا ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمار نەکردوە ،لە ئێستادا دەکرێت ماتۆڕ سکیلەکانیان تۆمار بکەن .
لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی رائدی هاتوچۆ (باقی سابير ) لێپرسراوی هۆبەی وردبینی تۆمار رایگەیاند:
خاوەنی سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانە ی کە  مۆدێلەکانیان لە 2019 -2020- 2021 ئەوانەی کە مەنەفێستیان هەیە یاخود ئەو ماتۆڕ سکیلانەی بە پارچە داغڵ بوون بە مەرجێک ماتۆری دوو تایی بێت،
یان ئەوانەی هاوردە کراون لە لایەن کۆمپانیاکان یان لە لایەن کەسەکان خۆیانەوە  ئەوانەی کە مەنەفیێستیان بۆ نەکراوە لە خاڵە سنورییەکانی حکومەتی هەرێم  یاخود لە سنورەکانی دەرەوی هەرێم داغڵ بوون ، دەبێت لە ماوەی یەک ساڵدا  واتە لە بەرواری 1/9/2021 تاکو بەرواری 1/9/2022 سەردانی گومرگی پارێزگاکان بکەن و مەنەفێستیان  بۆ دروست بکرێت دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکەن بەمەبەستی تۆمارکردن .
رائد (باقی سابير )ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەو ماتۆرسکیلانە تۆمار دەکرێن دەبەخشرێن لە هەمووجۆرە رسوماتێک ،

ئەم ئاگادارییە ئەو ماتۆڕسکیلانە دەگرێتەوە کە قەبارەی بزوێنەرەکانیان لە (C.C125)  کەمتر نەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.