له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو له شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌میت سەربه پارێزگای وان، كه‌سێک گیانی له‌ده‌ست دا و 15ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان بارهه‌ڵگرێكی بچووك كه له‌لایه‌ن نادر ئۆده‌میر-ه‌وه شۆفێری بۆ ده‌كرا له نزیك گه‌ڕه‌كی كۆپرولهر له‌سه‌ر رێگای گورپنار-گه‌ڤاش له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوه‌كه‌دا، 15 هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و به‌شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونه‌ته توركیا له‌گه‌ڵ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه برینداربوون.
دواتر تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
دوای ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆیان، برینداران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
وێرای ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی پزیشكانیش، نه‌تواندرا نادر ئۆزده‌میر-ی شۆفێر رزگار بكرێت و گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.