ڕه‌بۆ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه، كه كار له سییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
به یه‌كێك له نه‌خۆشییه زۆر بڵاوه‌كانی مناڵان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌سانی پێگه‌یشتووش ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له كاتی بوونی هۆكاره كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان .
كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام نه‌خۆشییه‌كه‌یان له گه‌ڵدایه و پێوستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌یه، به‌ڵام كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ن ده‌كرێت جار جار وه‌ك نۆبه‌یه‌ك نه‌خۆشیه‌كه لێیان بدات و سه‌رهه‌ڵبدا .
هۆكاره‌كانی توشبوون به ڕه‌بۆ چین؟
به ته‌واوای ئه‌وه نازانرێت كه بۆچی كه‌سانێك توشی ڕه‌بۆ ده‌بن و كه‌سانێكی تر توش نابن، به‌ڵام به ڕوونی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه‌توشبوون به ڕه‌بۆ رووده‌دات له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ردوو هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی، واته گه‌ر كه‌سانێك له بۆماوه‌یاندا هه‌بێت و به‌ركه‌وته‌شیان هه‌بێت بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی مه‌ترسی توشبوون زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه توشی ڕه‌بۆ ببن.
به‌گشتی چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر توشبوون به ڕه‌بۆ كه بریتین له :
بوونی كه‌سانی توشبوو له نێو ئه‌ندامانی خێزاندا، واته مێژووی توشبوون .
بوونی هه‌ندێك جۆریتر له هه‌ستیاری وه‌ك هه‌ستیاری و سووربوونه‌وه‌ی پێست، یاخوود هه‌ستیاری لووت، و هه‌ستیاری به هه‌ندێك گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
كێشی زیاده‌ی له‌ش، كه‌سانێك كێشی له‌شیان زۆر زیاتره له كێشی ئاسایی، ئه‌گه‌ری مه‌ترسی توشبوونیان زیاتره له كه‌سانێك كێشیان ئاساییه.
ژیان و مانه‌وه له‌و شوێن و ناوچانه‌ی كه هه‌وا تێیاندا پیس بووه ، به‌هه‌رهۆكارێك بێت.
به‌ركه‌وتین به گاز و مادده كیمییاییه ژه‌هراوییه‌كان، یاخوود هه‌ر مادده‌یه‌كی كیمیای كه زیان به ته‌ندروستی بگه‌یه‌نێت و له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه بگاته سییه‌كان.
كه‌سانی جگه‌ره‌كێش مه‌ترسی توشبوونیان زیاتره له‌وانه‌ی كه جگه‌ره‌كێش نین.
ژێده‌ر- په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی منداڵ
ئا- كامران
نه‌خۆشی ڕه‌بۆ چییه ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.