پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه، له‌مباره‌وه ڕاوێژكاری پێلێ به ئاژانسی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌ڕازیل خراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی ئاماژه به هۆكاری نه‌خۆشكه‌وتنی بكات، به‌ڵام جه‌خیتكرده‌وه كه باری ته‌ندروستی پێلێ جێگیره‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نیه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی گلۆبۆ ڕوونی كرده‌وه كه پێلێ شه‌ش ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چووبووه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئاینیشتاین له شاری ساوپاولۆی به‌ڕازیل بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ڕۆتینی، به‌ڵام له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه گرفتێكی ته‌ندروستی هه‌یه، بۆیه پزیشكان پێیان باش بوو له‌ژێر چاودێری خۆیان بیهێڵنه‌وه.
لای خۆشیه‌وه جۆی فراگا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پێلێ ڕایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی ئه‌فسانه‌كه‌ی به‌ڕازیل جێگیره‌و جێگای نیگه‌رانی نیه، پێلێی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵ و خاوه‌نی سێ نازناوی جامی جیهان، له ناوه‌راستی په‌نجاكانه‌وه تا كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی تۆپی پێی یاریگاكانی به‌ڕازیل و جیهان بوو كه به پادشای تۆپ ناسراوه .
ئاژانسی ڕۆیتێرز: پێلێ به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.