Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:30

له‌که‌رکوک چوار تیرۆریستی داعش له‌ ئۆپەراسیونێکدا کوژران

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە باکووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

لەمبارەیەوە فەریق روکن عەلی فرێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک، بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "شەوی رابردوو، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک، ئۆپەراسیونێکی سەربازییان ئەنجام دا و ئامانجیش لێی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و تۆڵەکردنەوەى خوێنی کوژراوانی پۆلیسی فیدراڵیی بوو کە دوو رۆژ لەمەوبەر بەدەستی تیرۆریستانی داعش لە ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە کوژران.

فرێجی ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندەکانی سەربە ناحیەی پردێ باکووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، چوار تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.

ناوبراو راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت تا سەری سەرجەم تیرۆریستان دەبڕدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.