دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه،چیرۆكی جیا جیا له وڵاته بڵاوده‌بێته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه له شاری جه‌لال ئاباد كه‌سێك كه دوو تایه‌ی ئۆتۆمبێڵی دزیبوو هه‌ر زوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه ده‌ستگیر كرا‌و هه‌ر له‌شوێنی رووداوه‌كه‌شدا سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سزاكه وه‌ك هۆشدارییه‌ك بوو بۆ خه‌ڵكانی دیكه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی دزییه‌كه‌ی كردبوو، خرابووه نێو ئۆتۆمبێلیێكی پیك ئه‌پ و یه‌كێك له تایه دزراوه‌كانیش خرابووه ملی و به‌شه‌قامه‌كاندا دهسووڕێندرایهوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س بزانێ كه ئه‌و كه‌سه دزی كردووه.
جێگای ئاماژه پێدانه دوێنێ تاڵیبان كۆنترۆڵ كردنی پارێزگای په‌نجشیری راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر له كۆی 34 پارێزگا جگه له په‌نجشیر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كۆنترۆڵ كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.