لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، كۆبووه‌وه.
له ته‌وه‌رى یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی، گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (٢)ى ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رى دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (٥)ى ساڵی ٢٠١٠ كرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و دوای گفتوگۆكردنیان، وه‌ڵامیان درایه‌وه.
لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای چاکسازی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسای چاکسازی ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.