دوای چوار ڕۆژ له سووتانی دار‌و پوش و پاوانی چیاكه، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران ئاگری چیای برادۆستیان كۆنتڕۆڵ كرد.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگی شارستانی سۆران له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ی چیای برادۆست بەسەرپەرشتی و چاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیمان(مقدمی پۆلیس /یونس قادر رسول)، کەچوار ڕۆژی خایاند دوێنێ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٩/٤) کۆنتڕۆل کرا.
ڕاشیگه‌یاند: لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە تیمەکانمان لە بەرگری شارستانی (بارەگای بەرێوەبەرایەتی، بنکەی سۆران، بنکەی دیانا، بنکەی خەلیفان، بنکەی مەزنێ، بنکەی ڕواندز) بەژدار بوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەهاوکاری فەرماندەی ژینگە پارێزی مێرگەسور، پۆلیسی دارستان و هاوڵاتیانی ناوچەکە توانیان ڕێگری له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بكه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
بەرگری شارستانی سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.