وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به دیاریكردنی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بكه‌ن به مامۆستایان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی گیانی مامۆستایانی خۆشه‌ویست، بڕیارماندا به دیاریكردنی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له ڕێكه‌وتی 7/9/2021 بۆ 15/9/2021 به مه‌به‌ستی پێدانی ڤاكسینی دژه كۆڕۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه سه‌ردانی سه‌نته‌ر و بنكه‌كانی تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسینی دژه كۆڕۆنا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پاش خۆتۆماركردنیان له پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پێدانی ڤاكسین.
بڕیاره ڕۆژی 14/9/2021 پڕۆسه‌ی خوێندن له‌نێو قوتابخانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكاته‌وه و به‌ر له‌و واده‌یه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده ڤاكسینی دژه كۆڕۆنایان وه‌رگرتبێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.