Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 08:13

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێم باسیان له‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆلۆنێڵ دۆگلاس پاتریك به‌رپرسی ئۆفیسی ئه‌منی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێم كۆبووینه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختمان لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق بۆ هەماهەنگی فراوانتر و ئەرکی هاوبەش كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و تێکشکان و لەناوبردنی تیرۆریستان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆمان کرد لەسەر پێشخستنی زیاتری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دووپاتمان کردەوە کە ئەو پڕۆسەیە هەنگاوی باش و ئەرێنی ناوە و بەردەوامیش دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.