Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:20

حه‌وته‌مین دیداری شانۆی کوردی یۆتۆبۆری به‌ دروشمی "شانۆ نوێبوونه‌وه‌ی ژیانه‌" به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


حه‌وته‌مین دیداری شانۆی كوردی "یۆتۆبۆری" به‌ یادی ره‌وانشاد "دڵشاد ئه‌حمه‌د" ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناوداری شانۆی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆری Internationella Sköna Konster، به‌ دروشمی "شانۆ نوێبوونه‌وه‌ی ژیانه‌" و به به‌شداریی دوو گرووپی شانۆیی له شانۆكارانی كورد و هه‌روه‌ها دوو سیمیناری پسپۆڕانه‌ی شانۆیی له‌ كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژانی 27 و 28 و 29ی ئۆگۆستی 2021 به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له شاری یۆتۆبۆری له‌ وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.
له رۆژی یه‌كه‌می حه‌وته‌مین دیداری شانۆی كوردی "یۆتۆبۆری" واته ڕۆژی هه‌ینی 27ی ئۆگۆستی 2021 شانۆگه‌ری "هیچم نییه‌ بیشارمه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "ڕێژه‌ن جه‌مال" به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین نمایشكرا و دیدارێكی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌م‌ شانۆكاره كورده سازكرا و له رۆژی دووهه‌م واته ڕۆژی شه‌مه 28ی ئۆگۆستی 2021 شانۆگه‌ری "كچه‌ سه‌تڵییه‌كه‌" له‌ ده‌رهێنانی "فاتیح بادپه‌روا" به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین نمایشكرا و دیدارێكی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌م شانۆكاره مه‌ریوانییه سازكرا و له رۆژی سێهه‌میشدا واته ڕۆژی یه‌كشه‌مه 29ی ئۆگۆستی 2021 سیمیناری پسپۆڕانه‌ی شانۆكار و نووسه‌ر "دانا عه‌لی سه‌عید" و هه‌روه‌ها سیمیناری پسپۆڕانه‌ی شانۆكار و نووسه‌ر "زاهیر عه‌به‌ ڕه‌ش" به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.
دیداریی ئه‌مساڵی شانۆی كوردی "یۆتۆبۆری" به هه‌وڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆری، به سه‌رۆكایه‌تی "عیزه‌ت ڕه‌ئووف" و هه‌روه‌ها به سه‌رپه‌‌ڕه‌شتی به‌شی ته‌كنیكی له لایه‌ن "نه‌وزاد باهیر" به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، چونكه دۆخی په‌تای كۆرۆنا تاكوو ئیستا له سوید ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌ و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌‌م وڵاته كۆبوونه‌وه‌ به‌شیوه‌ ئاسیاییه‌كه‌ی رێگه‌پێدراو نییه‌.
 مه‌نسوور جیهانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی حه‌وته‌مین دیداری شانۆی كوردی یۆتۆبۆری  
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.