ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کەسانی دەرچوو لە یاسا و ھاتووە "ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تۆمەتبارێکیان لە پارێزگای کەرکووک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو، دەستگیرکردووە".
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دەرکەوتوو کە لە ساڵی 2014دا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کردووە، ھەروەھا لەگەڵ تیرۆریستانی رێکخراوەکە بەشداریی کردووە لە دوو ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پاڵاوگەی بێجی .
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، چەک و تەقەمەنی بۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی پارێزگای سەڵاحەددین دەگوازتەوە و باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.