Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 11:15

که‌شناسی: لە رۆژى هەینى پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت

کوردستان TV
100%

بەشى پێشبینى له‌بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ لە رۆژى هەینىیه‌وه‌ پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت و جیاوازى نزم بوونەوەكه‌ لە پلەکانى گەرما لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت، بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەى پێشووتر ,بەرزترین پلەکانى گەرماش لە تەواوى ناوچەکەمان نزم دەبێتەوە .

بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەى خوارەوە دەبێت :

هەولێر لە نێوان (36-39) پلەى سیلیزى

سلێمانى لە نێوان (36-37) پلەى سیلیزى

دهۆک لە نێوان (36-37) پلەى سیلیزى

کرکووک لە نێوان (40-42) پلەى سیلیزى

هەڵەبجە لە نێوان (37-39) پلەى سیلیزى

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاکو ڕێکەوتى 7-9-2021 رۆژى سێ شەممه بەردەوامى دەبێت .پاشان چەند پلەیەکى کەم روو لە بەرزبوونەوەیەکى کەم دەکات .

بەشى پێشبینى /1-9-2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.