لەچەند چالاکییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوشاری هەولێر و دەوروبەری توانیان ( ٥ ) تۆمەتبار بەناوەکانی ( ع ـ م ـ م ) و( ش ـ ش ـ خ ) و ( ب ـ م ـ ع ) و (ی ـ ح ـ ح ) دەستگیربکهن، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ٤٥ ) گرام ( کریستاڵ ) و بڕی ( ۲٦ ) گرام ( جامایکا )و بڕی ( ۱٥ ) گرام ( هێرۆین )و بڕی ( ۱٦۸ ) دانە حەبی هۆشبەری ( B2 )و بڕی ( ۲٠ ) دانە حەبی( کلۆنازپام).
ههروهها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاندووه كهپەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دهڵێت: لە ڕێکەوتی ( ۱/ ۹ / ۲٠۲۱ ) ( ۹ ) نۆ تاوانبار لەدادگای کەتنی هەولێر بەهۆکاری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرسزادراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.