166 كۆچبه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا له سنووری كارگێڕی قه‌زاكانی سه‌فه‌ریهیسار، دیكیلی و چه‌شمه سەربە پارێزگای ئیزمیر، رزگاركران.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونی به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان چوونه سنووره ئاوییه‌كانی قەزای سه‌فه‌ریهیسار و توانییان 53 كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
تیمه‌كان هه‌روه‌ها توانیان گیانی 77 كۆچبه‌ر له سنووره ئاوییه‌كانی قەزای دیكیلی و 36 كۆچبه‌ری دیكه‌یش له سنووره ئاوییه‌كانی قەزای چه‌شمه رزگار بكه‌ن كه ئه‌وانیش له‌ناو به‌له‌می لاستیكدابوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه، گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای راییكردنی كاروبارەکان، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كران لە ئیزمیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.