Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:19

له‌ تورکیا باوکێک سێ کچی خۆی به‌ ده‌مانچه‌ کوشت

کوردستان TV
100%

باوكێك له‌ شارۆچكه‌ی ئۆف سەربە پارێزگای ترابزۆن، سێ كچی خۆی به‌ ده‌مانچه‌ كوشت.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌. گ. كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئوڵوئاغاج له‌ شارۆچكه‌ی ئۆف ده‌ژی به‌ هۆكارێكی نه‌زاندراو، هه‌ریه‌ك له‌ ی. گ.، ه. گ. و ئه‌. گ. به‌ ده‌مانچه‌ كوشت.

دواتر ئه‌. گ. ته‌له‌فۆنی بۆ فریاكه‌وتنی خێرا كردووه‌ و پێی راگه‌یاندوون كه‌ كچه‌كانی خۆی كوشتوون و داوای هاوكاری لێ كردوون. تیمه‌كانی ته‌ندروستی و جه‌ندرمه‌ش چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌. گ. منداڵه‌كانی خۆی كوشتووه‌.

ئه‌. گ. كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ بانگبێژی مزگه‌وته‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه،‌ ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی یه‌كه‌ی پزیشكیی دادوه‌ریی ترابزۆن كران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.