له‌میانی پێشوازیكردنی له‌وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌ناوبردن و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌م نزیكانه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆڵ و ئه‌رك بینینی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واو ده‌بێت.
رۆژی سێشه‌ممه 31ی 8ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكردن له كۆلۆنێل تاد بڕۆوس، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی سه‌ربازی یاوه‌ری.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكای به‌رزنرخاند له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان‌دا. هاوكات له‌سه‌ر دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه به تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی راگه‌یاند: ئێمه له واقیعی ناوچه‌كه به‌باشی تێده‌گه‌ین و خوازیارین لهبەرامبهر مه‌ترسیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێكه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوی گرفت و له‌مپه‌ره‌كان، تا له‌داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامبده‌ین.
به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز‌و ئاماده‌بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش رونیكرده‌وه: هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوپه‌یمانان: به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوکارییه‌کانمان بۆ هه‌رێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.