Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:42

له‌هەولێر سەنتەری پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە مامۆستایان دەستی بەکارەکانی کرد

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە سەنتەری ڤاکسینی بۆ مامۆستایان کردەوە و ئەمڕۆش لە میانی دەستبەکارکردن لە ناوەندەکەدا، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی سەردانیکردن و رایگەیاند کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 200 ھەزار دۆز ڤاکسین گەیشتووتە ھەرێمی کوردستان.

سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، گوتی: "سەرەتا داوا لە مامۆستایان دەکەین ئەوانەی تا ئێستا خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار نەکردووە، خۆیان تۆمار بکەن و دەستبەجێ بەبێ نۆرە لە ھەموو شوێنەکان ئەولەویەت بۆ مامۆستایانی بەڕێزە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن".

سامان بەرزنجی گوتیشی: "تا ئێستا 60 ھەزار مامۆستا لە سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیە تاوەکو دوێنێ 21 ھەزار مامۆستا ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، نزیکەی 17 ھەزاریشیان ھەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە".

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد کە لەئێستادا، ڤاکسینی کۆرۆنا ھەرسێ جۆرەکەی بەردەستە، فایزەر، سینۆفارم و ئه‌سترازێنێكا لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 200 ھەزار دۆز ڤاکسین گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و نزیکەی 700 ھەزار دۆز بە ھاووڵاتییان دراوە کە زیاتر لە 460 ھەزاریان دۆزی یەکەمیان وەرگرتووە و نزیکەی 240 ھەزار ھاووڵاتیش ھەردوو دۆزەکەیانوەرگرتووە".

سامان بەرزنجی ئەوەیشی خستەڕوو کە لە سەنتەرەکەدا، دەتوانرێت رۆژانە نزیکەی 500 مامۆستا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.