Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:40

کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان روونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی کردنه‌وه‌ی خولێکی راهێنان له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌ێنێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌دامه‌زراوه‌ی ئه‌وس به‌غدا نییه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات خولێكی راهێنان له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گشتی و ده‌زگا میدیاییه‌ عێراقییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ دامه‌زراوه‌ی (أوس بغداد) نییه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات خولی راهێنان به‌ سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌یی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆمسیۆندا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و دامه‌زراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی یاسایی كۆمیسیۆن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.