Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:04

له‌مانگی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 44 چاڵاکوانی سیاسی کوردیان ده‌ستگیر کردووه‌

کوردستان TV
100%

لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا لاینکەم 44 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
 رێكخراوی هه‌نگاوی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی مانگی ئابی 2021، لانیکەم 44 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە رێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی راپۆرتەكه‌ی رێكخراوه‌كه‌، 36 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و حه‌وت هاووڵاتیی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.
زۆرترین هاووڵاتیی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە 26 حاڵەت بووە، هەروەها دەستبەسەر کرانی 12 هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، چوار هاووڵاتیی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
لە مانگی رابردوودا پێنج چالاکی ژن و سێ مێرمنداڵ و پارێزەرێک دەستبەسەر کراون، چوار کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.